|
2008/11/26
هه‌رچی هه‌یه با به‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه با به‌شی که‌ین کامه ده‌مار خوێن بۆ به‌رۆکی خه‌م ده‌با با ڕه‌شی که‌ین هه‌رچی هه‌یه له چاولێکنان و نوستنا له ژین و ژان و مردنا له ماچی لێو و گه‌ردنا با به‌شی که‌ین با به‌شی که‌ین له سه‌رمه‌ست بوون له نێو خه‌یاڵی به‌ربه‌ست بوون له ڕۆژگاری شیرین و تاڵ خه‌ون و خه‌یاڵ خه‌وتنی سه‌رگوڵێکی ئاڵ هه‌رچی هه‌یه با به‌شی که‌ین هه‌رچی هه‌یه له حه‌زی مه‌ست و ئاره‌زوو له یادگاری ڕۆژانی زوو له توڕه بوون ، له پێکه‌نین خه‌می ئاڵێ به‌رۆکی ژین هه‌رچیت هه‌یه هه‌رچیم هه‌یه با به‌شی که‌ین هه‌رچی هه‌یه با به‌شی که‌ین خه‌می ده‌روون جوانی گه‌ردوون سه‌فه‌ری کانی لێڵ و ڕوون هه‌رچی هه‌یه با به نیوه هه‌رچیت دیوه و هه‌رچیم دیوه با به‌شی که‌ین هه‌رچی هه‌یه با به‌شی که‌ین چرای خه‌م و تاڵی ژیان به یه‌که‌وه خامۆشی که‌ین با به‌شی که‌ین خه‌می سینه بسوتێنین ڕه‌شپۆشی که‌ین هه‌رچیم هه‌یه به‌شی ئه‌که‌م به‌س له‌گه‌ڵ تۆ هه‌رچیت هه‌یه بێنه به‌شم به‌شم مه‌خۆ ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ |
کورتهیهکراپەکانRAPAKAN سه‌ره‌تا زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بایه‌که م وێبلاگ بین بیخه لیستی دڵخوازه‌کان بلاگە بەرۆژ کراوەکان لۆگۆی وێبڵاگرۆژگهلێك
بابه‌ته‌کان- http://gullakan.orgfree.com/index.phpگوڵەکان - GANJIN - sokom karkuke لێره‌و له‌وێRSS بۆ پۆدکه‌ست
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ته واوى هێز لاى لازۆيه |